Erbil 24°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 05:20

بەهۆی ئەم رووداوەی هاتوچۆ كەسێك گیانی لەدەست دا و چواری دیكەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای گوندی ساڵح ئاغا بۆ مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە نزیک بان ڕاستای، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، کەسێک گیانی لەدەست دا و چوارکەسی دیكەش برینداربوون.

ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1981 بووە و ئۆتۆمبێلە سپییەكەی بەئاراستەی شارۆچكەی کەلار هاتووە، هەر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا سێ کەسی دیكەش برینداربوون.

ئۆتۆمبێلەكەی دیكە کە بە ئاراستەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕۆیشتووە، تەنیا شۆفێری تێدابووە و لە رووداوەكەدا بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوەكانیش لەسەر ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.