Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:21

یەکێتی بە بەرنامە و پیلان دەستی بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی گوماناوی بۆ هه‌ڵبژاردن کردووە

کوردستان TV
100%


لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا یەکێتی بە بیانووی تێستی دەنگدان چەندان دەنگدەری دەنگدانی تایبەت کە پێکهاتبوون لە ئەفسەر و کارمەندانی لیواکانی یەکەی حەفتا، پۆلیس، بەرگری و فریاکەوتن دەنگیان داوە.

 بەگوێره‌ی زانیارییەکان یەکێتی بە بەرنامە و پیلان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی گوماناوی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و لەیەکەی حەفتاوە دەستی پێکردووە. 

هاوكات لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا یەکێتی بە بیانووی تێستی دەنگدان چەندان دەنگدەری دەنگدانی تایبەت کە پێکهاتبوون لە ئەفسەر و کارمەندانی لیواکانی یەکەی حەفتا، پۆلیس، بەرگری و فریاکەوتن دەنگیان داوە، ئەوەی جێی تێڕامانە لەم دەنگدانە هاوشێوەی دەنگدانی گشتیی دەنگ بە لایەنی سیاسی کە لیستی یەکێتیە دراوە و تەنانەت لە هەندێک شوێن کاندیدەکەش دیاریکراوە کە ئەمەش گومانێکی گەورە لەسەر ئەو حیزبە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دروست دەکات. 

هاوکات لەناو کۆمیتەکانی یەکێتی بە هەمان شێوە دەنگ بۆ یەکێتی لەژێر ناوی تێست و تاقیکردنەوە تۆمار کراوە، ئەفسەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ بەشێک لە کادرانی یەکێتی لەژێر فشاردا ناچارکراون دەنگ بە لیستی یەکێتیی بدەن.

 هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، لیوای شازده‌ی یەکێتی کە پێشتر سەر بە سوپای عێراق بوون دوای شەڕی داعش گەڕانەوە سەر یەکەی حه‌فتا، ڕۆژی هەینی 27ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ بە بیانووی (تێستی دەنگدانەوە) ژمارەیەک کەس هاتوون کە ئامێری دەنگدان و سندووقی دەنگدانیان پێ بووە، دەنگیان داوە و پیێان گووتوون ئەمە تێستی دەنگدانە.

 ئەوەی کە دەبێتەی مایەی گومان و سەرنج تەواوی لیواکە دەنگیان داوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانیان بە 10 پاس بردووە بەش و بنکەکانیان بردووە بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، بەناوی پرۆڤەی دەنگدانەوە دەنگیان پێداون. 

هاوكات یەکێکی تر لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانی دەنگدەرانە بە بڕی 50 هەزار دینار  تەنانەت ئەم فشارە لە فەرمانگەکانی سنووری گەرمیان و کۆمپانیا تایبەتەکانی گەرمیان و کارگەکانی کراوە کە خۆیان و خێزانیان کارتی دەنگدانی خۆیان و خێزانیان ببەن بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، ئەم هەنگاوە گومانی گەورە دەخاتە سەر هەنگاو  جووڵەکانی یەکێتی.

 هەروەها لە ناحیەی باوەنووری گەرمیان  78 پۆلیس لەژێر فشاردا دەنگیان پێدراوە. هاوكات مەترسی ئەم هەنگاوی یەکێتیی وایکردووە کە بەشێک لە حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی دەرببڕن و سکاڵا تۆمار بکەن. پێویستە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وێڕای گرتنە بەری رێککاری پێویست، هەروەها داوا دەکەین بە وردی چاودێری ئەم هەنگاوانە بکەن، چونکە پرۆسەکە دەخاتە گومانەوە، داواکارین لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە وردی چاودێری ئەم باردۆخە نامۆیەش بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.