Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:34

هاریس و تره‌مپ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی ویلایه‌ته‌ خۆڵه‌مێشییه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ن

کوردستان TV
100%


بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌نێوان كامالا هاریس جێگری سه‌رۆك و كاندیدی دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوو و كاندیدی كۆمارییه‌كان به‌رده‌وامه‌، ركابه‌ری هه‌ردوو كاندید زیاتر له‌سه‌ر ناوچه‌ خۆڵه‌مێشییه‌كانه‌، هه‌ر بۆیه‌ كامالا هاریس له‌ میشیگانه‌ و ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌ندیكای كرێكارانی شاری فلینت له‌ میشیگان كه‌ به‌ قه‌ڵای كرێكاران ناسراوه‌، مانی گرتووه‌ و داوای گرێبه‌ستی نوێی كار ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ و ده‌نگی ناڕازی كرێكاران كۆبكاته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌.

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كرێكاران به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كانن و چه‌ندین جار تره‌مپ دیموكراته‌كان به‌ پارتێكی چه‌پ و كۆمۆنیست تۆمه‌تبار ده‌كات. تره‌مپ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ببمه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ كه‌س پێویست ناكات مانبگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا مسۆگه‌ر ده‌كات. 

به‌پێی چه‌ند راپرسییه‌ك تا ئێستا كامالا هاریس كاندیدی دیموكراته‌كان له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كانه‌وه‌ دێت.
 
    

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.