ئەمەریکا ئاماده‌كاری ده‌كات هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات. لەگەڵ فراوانبوونی هێرشی ئاسمانی و زەمینیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، بەرپرسانی باڵای پێنتاگۆن گفتوگۆ لەسەر ئاماده‌كردنی هێزی زیاتری سەربازی ده‌كه‌ن، له‌پێناوی ڕێگریكردن له فراوانبونی شه‌ڕ له ناوچەکەدا.
لە دوای ساڵێک لە شه‌ڕی حەماس و ئیسرائیل و هه‌روه‌ها فراوانبونی گرژییه‌كان له باشووری لوبنان، پێنتاگۆن ژماره‌ی چه‌كی سەرباز و کەشتیی فڕۆکە هەڵگر و کەشتی جه‌نگی و هاژه‌كی، ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
پێنتاگۆن ڕاشیگەیاندووه، بەمەش هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەبێتە دوو هێندە. جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چەک و هێزی دەریایی ئەمەریکا هاوکاری و پشتیوانیی لە ئیسرائیل و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دەکات له ناوچه‌كه.
لای خۆشییه‌وه دانا سترۆل، بەرپرسی پێشووی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه، دەسەڵاتی زۆر لە ناوچەکەدا هەیە، ئەگەر هەر وڵاتێک دەستوەردان بکات، ئێمە بەرپرچی دەدەینەوە و بەرگریی لە ئیسرائیل دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.