Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 11:54

زانیاری لەبارەی ناشتنی تەرمی حەسەن نەسڕوڵا بڵاو دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حزبوڵا زانیاری لەبارەی ناشتنی تەرمی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبەكەیان بڵاوكردەوە كە رۆژی هەینی رابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی باڵەخانەیەك لەلایەن ئیسڕائیلەوە لە لوبنان كوژرا.

سەرچاوەكە بە ئاژانسی (ئەی ئێف پی) راگەیاندووە: تەرمی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵا بەشێویەكی كاتی و لە شوێنێكی نهێنیدا بەخاك سپێردراوە.

راشیگەیاندووە: ناشتنی تەرمی حەسەن نەسڕوڵا بەشێوەی كاتی و لە شوێنێكی نهێنی، بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسڕائیل بووە.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەك لە حزبوڵا رایانگەیاندبوو كە ئەنجامدانی مەڕاسیم و كۆبوونەوەی خەڵك و بەرپرسان بۆ ناشتنی نەسڕوڵا دوادەخەن بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسڕائیلەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.