Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:25

بۆڕی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر چاككرایەوە

100%

بە 13 كاتژمێری بەردەوامی كاركردن، درەنگانی شەوی رابردوو بۆڕی ئاوی ئیفراز 3 چاككرایەوە و ئاو بۆ ناو شاری هەولێر بەردرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند: دوای 13 کاتژمێر کارکردنی بەردەوامی تیمی چاککردنەوەی تۆڕەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بۆ چاککردنەوەی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە جۆری GRP بۆڕیەکە چاککرایەوە.

راشیگەیاند: هەر شەوی رابردوو وێستگەی ئاوی ئیفراز 3 کەوتەوە کار و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر دەستی پێ کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.