بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل چەند ناوچەیەكی باشووری لوبنانیان بۆردومان كرد.
تەلەفزیۆنی 14ی ئیسڕائیلی بڵاوی كردەوە: فڕۆكە جەنگییەكان هاشم سەفیەدین سەرۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێكاری حزبوڵایان كردۆتە ئامانج و كوشتوویانە.
هاشم سەفیەدین یەكێكە لە سەركردە هەرە دیارەكانی حزبوڵا و پاڵێوراو بووە بۆ شوێنگرەوەی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی پێشووی حزبوڵا كە هەفتەی رابردوو لە بۆردومانێكدا لەلایەن ئیسڕائیلەوە هاتە كوشتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.