وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بۆ ماوەی هەفتەیەك لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی پشوو بێت.
بەگوێرەی نووسراوێك كە لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە واژۆ كراوە: بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە رۆژی 15 تا 21ی مانگ لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی پشوو دەبێت.
هەروەها هاتووە "رۆژی 22ی مانگ لە ناوەندەكانی خوێندن دەست بە پڕۆسەی خوێندن دەكرێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.