Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:38

کونسوڵی ئەمه‌ریکا: پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە تێکشکاندنی داعش و بەدەستهێنانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە

کوردستان TV
100%

 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتيی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت ئامادەى بوون، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و کونسولی ئەمه‌ریکا باسیان لە دۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. جموجۆڵ و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، بە تایبەت لەو ناوچانەی، کە بۆشایيی ئەمنین لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقدا تاووتوێ کرا.

لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و گەیاندنی پرۆسەکە بە قۆناغێکی پێشکەوتوو، شۆڕش ئيسماعيل ڕایگەیاند: چاکسازی لە بەرەوپێشچوون و بەردەوامیيه‌، هەموو هەوڵێکمان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و نەهێشتنی گرفتە سەرەکییەکانی بەردەم پرۆسەكه‌يه‌.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جێبەجێکردنی ناوەرۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا، بە گرنگیيەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، دڵخۆشيی خۆی به‌ سەردانەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ربڕى و کوردستانی بە خاکێکی ئارام و سەقامگیر ناوزەد کرد و ڕایگەیاند: پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و بەدەستهێنانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای خواست گرنگيی زیاتر بە پرۆسەی چاکسازی بدرێت و هەموو لایەک لە سەرخستنی پرۆسەکە هاوكار بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.