داشکاندنی 20% لە سزاکانی هاتوچۆ، تاوەکوو 31-3-2025 درێژ کرایەوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 3ی10ی2024، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، بۆ درێژکردنەوەی داشکاندنی 20% لە سزاکانی هاتوچۆ، ڕەزامەندیی له مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان وەرگیراوە و و بڕیارەکە تاوەکوو 31-3-2025 درێژ کرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 27ـی ئاداری 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە درابوو.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، بڕیارماندا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی هاتووچۆ.
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت.
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: هیوادارم ئەم هەنگاوانە و ئەم بڕیارانە بتوانن تا حەددێک یارمەتی خەڵکی کوردستان بدەن. من جارێکی دیکە سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژیی ئەوان دەکەم و هیوادارم ئێمە بتوانین پێکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕینین و ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئابڵووقەی ئابووری کە کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و پێ بنێینە قۆناغێکی نوێتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.