كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە چەند رێنماییەكی نوێی بۆ میدیاكان لە كاتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد، لە یەكێك لە رێنماییەكاندا هاتووە كە چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ میدیاکان دەرکرد سەبارەت بە ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە له 20ی تشرینی یهكهم ئەنجام بدرێت.
کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی باوەڕپێکراو ئازادی ڕووماڵکردنی میدیایی پرۆسەی دەنگدانیان پێ دەدرێت، جەختیشی کردەوە كه ڕاگەیاندن رۆڵیكی گرینگ دهگێڕیت لە پشتیوانیکردنی بانگهشه و هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانه.
لە ڕێنماییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە میدیاکان بۆیان نییە هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی لەناو ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا هەڵبگرن، لەوانەش کامێرا و ئامێری تۆمارکردن، هەروەها ڕۆژنامەنووسان دەبێت مۆبایل لەناو ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا بکوژێننەوە، جگە لەو سەنتەرانەی کە پێشتر لەلایەن کۆمسیۆنەوە دیاریکراون و تۆماركراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە نوێنەرانی ڕاگەیاندن قەدەغە دەکرێن بۆ چوونهژوورهوه بۆ ناوهندهكانی دهنگدان له ئهگهری دروستكردنی هەر ئاژاوەیەک کە پڕۆسەی هەڵبژاردن پەک بخات.
لە ڕێنماییەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەنجامدانی هەر چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەناو وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە، جگە لە ناوەندە ڕێگەپێدراوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.