Erbil 19°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 05:37

حكوومەتی هەرێم بڕیاری دا قەرەبووی ئەم جوتیارانە بكاتەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رایگەیاند كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، فەرمان دەرچووە بە قەرەبووكردنەوەی سەرجەم ئەو جوتیارانەی زەوییەكانیان دەكەوێتە نێو پڕۆژەی بەنداوی سماقووڵی.

پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە راگەیەنراوێكی سەبارەت بەو جوتیارانە بڵاوكردەوە کە ئەرزەکانیان کەوتۆتە بەر پڕۆژەی بەنداوی سماقووڵی و تاکو ئێستا قەرەبووی ئەرزەکانیان وەرنەگرتۆتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "لە ماوەی ڕابردوودا، پارێزگاری هەولێر لە هەوڵی بەردەوام دابووە بۆ گێڕانەوەی مافی جوتیاران و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران لەوبارەیەوە لەسەر هێڵ بووە".

هەروەها هاتووە "ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەم جوتیارانە بەکۆتا هاتووە و لەم نزیکانە سەرجەم ئەو جوتیارانەی ئەرزەکانیان کەوتۆتەبەر پڕۆژەی بەنداوی سماقووڵی قەرەبوو دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.