Erbil 19°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 05:36

ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەك لەبارەی تەقەكانی ئەمڕۆی مزگەوتی رەشاد موفتی بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەك لەبارەی تەقەكانی ئەمڕۆ دووشەممەی نێو مزگەوتی رەشاد موفتی شاری هەولێر بڵاو كردەوە كە لەلایەن پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت رەسوول عەلییەوە كراون و بەهۆیەوە كەسیك بریندار بووە.

ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاندووە "دوای ئەوەی لەلایەن بنەماڵەی (قەهاری سابیر علکە) پرسەیان هەبووە لە مزگەوتی (ڕەشاد مفتی) شاری هەولێر، شالاوی کۆسرەت ڕەسوڵ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردووە".

راشیگەیاندووە "لەلایەن بنەماڵەی خاوەن پرسەکە پێیان گوتراوە کە پرسەکە بەجێ بهڵێن و ڕەزامەند نەبوون لەسەر سەردانەکەی، چونکە لە ڕابردوودا دوو کەسی خاوەن پرسەکە بە دەستی بنەماڵەی شالاو شەهید کراون".

هەروەها بڵاویشكراوەتەوە "بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان و پاسەوانەکانی شالاو بەبێ گوێدانە هیچ ڕێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت و خاوەنی پرسەکە، هێرشیان کردۆتە سەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردووە".

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە " لە ئەنجامی تەقەكاندا هاوولاتییەك بە گولـلەی پاسەوانەکانی شالاو بریندار کراوە".

جەختیشی كردەوە كە "لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە كە یاسا سەروەرە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردوە و لەم کارە نایاساییەدا بەشداربوونە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.