Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:49

سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لەدیدارەكەدا كە مەكسیم ڕوبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی ڕووسیا ستایشی ئەو سەقامگیری و ئارامییەی كرد كە لە هەرێمی كوردستان بەرقەرارە و ڕایگەیاند وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەڕوانێت.

باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق هەروەها سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنفڕانسی (ڕۆڵی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەكان لە ناساندنی پرسی كورد و كوردستان) بە هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوان نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە ڕووسیا و زانكۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسیی ڕووسیا.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە تاوتوێ كرا.

پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەری 2024 تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.