Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 05:30

داوا لە ئیسڕائیل دەكرێ وەڵامێكی توندی گرووپە چەكدارەكانی عێراق بداتەوە

کوردستان TV
100%

رۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كردووە، وەڵامێكی توندی هێرشی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق بداتەوە.

رۆژنامەی (تایمز ئۆف) بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممەش جارێكی دیكە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی و گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، هێرشكرایە سەر بەنداوی ئیلات لە ئیسڕائیل.

بڵاویشی كردەوە: بەردەوامی هێرشەكانی مقاوەمەی ئیسلامی و گرووپە توندڕۆكانی عێراق، سوپای ئیسڕائیل ناچار دەكات بیر لە هێرشی توند بۆ سەر ئەو گرووپانە بكاتەوە.

میدیاكانی ئیسڕائیل پێشتریش هەروەها بڵاویان كردبووەوە كە سوپای وڵاتەكەیان بە جیدی كار لەسەر تۆڵەكردنەوە و هێرشكردنە سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەكات.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا چەندان هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسڕائیل ئەنجامدابوو و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەكی ئیسڕائیلیش بریندار ببوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.