وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند كە كارەكانی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر تا ساڵی 2050 تەواو كرا و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و کیتیا تسوشیا جێگری بەڕێوەبەری جایکا له عێراق و ماساشی نیشیکاوا، ڕێوڕه‌سمی ڕێكاره‌كانی قۆناغی په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كانی هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌دا، سوپاسی ئاژانسی جایكا و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كرد كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه كار له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌كه‌ن و خۆشحاڵی خۆی به په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كانی پڕۆژه‌كه ڕاگه‌یاند.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی هه‌مواركراوی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ولێردا 26 دیدگا له چه‌ند بوارێكی جیاوازدا داڕێژراون و چه‌ند ستراتیژییه‌تێك بۆ به‌دیهێنانی دیدگاكان ئاماده‌كران و نه‌خشه‌ی به‌كارهێنانی زه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه دیاریكراون.
ساسان عه‌ونی گوتیشی: له پڕۆژه‌كه‌دا ڕۆڵی شار وه‌كو سه‌نته‌رێكی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌تمه‌ندێتی شاری هه‌ولێر وه‌كو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌رێكی گه‌شتیاری و هه‌روه‌ها ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، ژینگه، پیشه‌سازی، ئابووری و كولتووری و گواستنه‌وه و گه‌یاندن خۆپاراستن له لافاو و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چه‌ندین بواری دیكه‌ش له‌م پڕۆژه‌یه‌دا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه و كاریان له‌سه‌ر كراوه.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئامانجی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، ئاراستەکردنی گەشەکردنی شاری هەولێرە تا ساڵی 2050 و ڕێکی دەخات.
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له گوته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كرد و باسی له گرنگی پرۆژه‌كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی شاری هه‌ولێر تا ساڵی 2050 كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی هەولێر، شارەکە دەباتە قۆناغێکی نوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.