Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:24

سوپای ئیسرائیل: سەرکردەی حزبوڵڵا حەسەن نەسروڵڵامان کوشت

100%


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان، سکرتێری گشتی حزبوڵڵا، حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرئیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی ئێوارەی ڕۆژی هەینیدا بۆ سەر گەڕەکی زاحییە باشووری بەیروت، دامەزرێنەر و سەرکردەی حزبوڵڵا حەسن نەسڕوڵڵا و فەرماندەی کەرتی باشوور، عەلی کرکی و بەشێک لە فەرماندەکانی حزبوڵڵا کوژراون.

حزبوڵڵا لەبارەی ئەو بانگەشانەی سوپای ئیسرائیل تا ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچ لێدانێکی نەداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.