Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:16

تره‌مپ و زێلینسكی: ده‌بێت كۆتایی به‌ جه‌نگ بێت و نابێت پوتین سه‌ركه‌وێت

100%


        
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبوونەوە.

 کۆبوونەوەی ترەمپ و زێلینسکی لە تاوەری ترەمپ لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، ئەمەش ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی زێلینسکی دێت لەگەڵ کامالا هاریس، بەربژیری دیموکراتەکان کە پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکراینا دەربڕی. 

ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند پێم وایە ئێمە بۆچوونێکی هاوبەشمان هەیە کە شەڕ لە ئۆکرانیا دەبێت بوەستێت و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین ناتوانێت سەربکەوێت. دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان گوتی ئەو ڕاستییەی کە ئێمە ئەمڕۆ پێکەوە لێرەین نیشانەیەکی زۆر باشە. 

هه‌روه‌ها تادێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نزیک دەبێتەوە، ترەمپ و هاریس دوو بەربژێرەکەی پۆستی سەرۆکایەتیی هەڵوێستی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە سێیەم ساڵی جەنگەکەی لەگەڵ ڕووسیا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.