شه‌وی رابردوو هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌رده‌وام بوون و تا ئیستا به‌هۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر لە 600 کەس کوژراون و زیاتر لە2هه‌زار کەسیش بریندار بوون، بە هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
بەسام مەولەوی وەزیری ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند: لێشاوێکی گەورەی ئاوارەبوونی هاووڵاتیان لە باشووری لوبنانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به جۆرێك تا ئێستا 70 بۆ 100 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارە بوون.
ئاشكراشی كرد بۆ حەوانەوەی ئەو ئاوارانە، زیاتر لە پێنجسه‌د پەناگە دروست كراون.
ئه‌وه له كاتێكدایه به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز سوپای ئیسرائیل هێزێكی زۆری پیاده‌ی له سه‌ر سنووری وڵاتكه‌ی له‌گه‌ڵ لوبنان جێگیر كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هێرشی وشكانی بۆ نێو خاكی لوبنان ده‌ست پێبكه‌ن.
هاوكات، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، پێشنیازەکانی بۆ ئاگربەست لە لوبنان ڕەتکردووەتەوە و رایگه‌یاندووه ئه‌وان لە شەڕکردن بەردەوام دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.