Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:16

حیزبوڵڵا به‌ ژماره‌یه‌ك هاژه‌ك هێرشی پێچه‌وانه‌ی كرده‌ سه‌ر ئیسڕائیل

100%

لە دوای هێرشە چڕەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیروت، حیزبولڵای لوبنان هێرشی پێچەوانەی کردە سەر ناوچەی کاپری لە باکووری ئیسرائیل و به‌شێكی زۆر له‌ هاژه‌كه‌كانی حیزبوڵڵا له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئیسرائیله‌وه‌ به‌ر له‌ پێكانی ئامانجه‌كانیان تێكشكێندران.

 به‌یانی ئه‌مڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: به‌ هاژه‌كی جۆری فادی وه‌ن، باکووری ئیسرائیلیان بۆردوومان کرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر شار و گوندەکان و خەڵکی مەدەنی. 

هاوكات سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێی لە دژی حیزبوڵڵا و لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەستپێکردووە و ڕایگەیاندووە: سوپا لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت بۆسەر حیزبوڵڵا لە ناوچەی بەقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.