شارەزایەكی كەشوهەوا ئاشكرای دەكات كە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە دابەزین كردووە و پێشبینیش دەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین دەست پێ بكات.
عەلی جابر زیادی كە شارەزایەكی كەشوهەوای عێراقییە رایگەیاند: لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە پلەی گەرما دوو پلەی دیكەی سیلیزی دابەزیوە و شنەبایەكی فێنك رووی لە تەواوی عێراق كردووە.
راشیگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەتەواوی روو لە دابەزین دەكەن بەشێوەیەك كە بەیانیان فێنك دەبێت و شەوان و بەرەبەیانیان هەست بە ساردی دەكرێت.
هەروەها رایگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئیتر 40 پلەی سیلیزی گەرما لە سەرتاسەری عێراق كۆتایی دێت.
سەبارەت بە پێشبینی بارانبارینیش، شارەزاكەی كەشوهەوا ئاماژەی دا: لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە هەندێك كات و شوێنی جیاواز باران دەبارێت، بەڵام بارانبارینی زۆر لە سەرەتاكانی مانگی داهاتوودا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.