Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:43

مه‌سرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە تاووتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. 

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و لە ژێر چاودێريی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری.

هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی زیانێکی زۆری بە بودجەی گشتیی فيدرال گەیاندووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.