Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:19

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێ دا

100%


ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی 9ی 2024، پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان لە قوتابخانەی "نەجیبەخانی جەلی زادە"ـی کۆیە زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025ـی لێ دا.

 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمەکەدا، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، لە هەموو قوتابی و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان پیرۆز کرد و جەختی لەوە کردەوە، مامۆستایان هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەمان بوون بەوەی کە نەوەیەکی نوێ پەروەردە دەکەن.

 مه‌سرور بارزانی هیوای خواست ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، ساڵی ئارامی و سەرکەوتن و خۆشی بێت بۆ هەموو قوتابییان و لە ئێستاوە ئارەزووی سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابییانی خۆشەویست لەم قوتابخانەیە و لە سەرتاسەری کوردستان دەکەم.

 سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەشێکی گوتارەکەیدا باسی لە قوتابخانەی "نەجیبەخانی جەلی زادە" کرد و ڕایگه‌یاند، نەجیبەخان پێش 100 ساڵ وەکوو یەکەمین کچ بۆ قوتابخانەیەکی تێکەڵاو نێردرا کە لەو سەردەمە بابەتی جیاوازیی ڕەگەزیی نەک تەنها لە کوردستان، لەسەر ئاستی دونیا شتێکی زۆر دیار بوو، بەڵام بە ناردنی نەجیبەخان بۆ قوتابخانەیەکی تێکەڵاو، سەردەمێکی نوێ دەستی پێ کرد.

 هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، کۆیە هەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی زانست و مەعریفە و شیعر و پێگەیشتن وشوێنی پێشکەوتن بووە و خەڵکی زۆر زانا و گەورەی لێ هەڵکەوتووە.

ئەمڕۆ حەوتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە. سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەوبارەوە ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ڕۆژی پیرۆزی ڕیفراندۆمیشە هەر بەو بۆنەیەوە دەستخۆشی ئەم ڕۆژە پیرۆز و مێژووییە لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.