Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:26

وادەی دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شارەكان راگەیەنرا

100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵانی لە سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە.

راشیگەیاند: بەمزووانە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەگاتە سەنتەری شارەکان.

وەزارەتەكە پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو كە دابەشكردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت.

راشیگەیاندبوو كە دابەشكردنی نەوتەكە بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

1- دابینکردنی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێک بە نرخی 100 هەزار دینارە.

2- چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.

3- پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی کوالێتی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.