Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:30

حزبوڵڵای لوبنان ژمارەیەک ئامانجی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کرد

100%


حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی هاژه‌ك، شەش ھێرشیان کردووەتە سەر دوو فڕۆکەخانە، دوو بنکەی سەربازیی و پیشەسازییەکی تەقەمەنی لە قۆڵایی باکووری ئیسرائیل.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەدراوە کە بە ئاراستەکردنی هاژه‌كی جۆری فادی 1 و فادی 2، فڕۆکەخانەی سەربازیی مەجیدۆ-یان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

لە میانی پێکدادان و ڕووبوونەوەکانی ئێستای نێوان حزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل، ئەوە یەکەمجارە ئەو فڕۆکەخانەیە، بۆردومان بکرێت.

فڕۆکەخانەکە دەکەوێتە نزیک شاری عەفولە باکووری ئیسرائیل و بە 300 کیلۆمەتر لە سنووری لوبنانەوە دوورە.

ھەروەھا حزبوڵڵای لوبنان لە چەند ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا، ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی هاژه‌كی فادی 1 و فادی 2، بنکەی ئامۆس و بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامات دەیڤید-یان لە باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بە ئاراستەکردنی هاژه‌كی فادی 2، پیشەسازییەکی تەمەقەنیان لە ناوچەی زاخرۆن باکووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

حزبوڵڵای لوبنان ئەوە بۆ یەکەمجارە، هاژه‌كی جۆری "فادی 1 و فادی 2" لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیدا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل، بەکاری دەھێنێت.

ھاوکات ڕۆژنامەی " The Times of Isreal " بڵاوی کردەوە کە ھاوکات لەگەڵ ئاراستەکردنی هاژه‌ك لە لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە کە شاری ناسرە، شارۆچکەی عەفولە و ژمارەیەک شارچکەی دیکەی سەربە ناوچەی جەلیل باکووری ئیسرائیل لێدراون.

پێشتر ڕۆژنامەکە ئەوەی بڵاوکردبوویەوە کە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، حزبوڵڵای لوبنان، 20 هاژه‌كی  ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کردووە، ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە ژمارەیەک لە مووشەکەکان لە ناوچە چۆڵەوانییەکاندا، کەوتوونەتە خوارەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.