Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:33

ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامن

100%


ئاژانسی ھەوڵی فەرمی لوبنان بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک شار و شارۆچکەی سەربە پارێزگای بەعلەبەک ڕۆژھەڵاتی لوبنان.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، یەک خێزان کوژراون و ژمارەیەکی کەسی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە کە ھەر بەھۆی ھێرشەکانەوە، ژمارەیەک خێزان لە پارێزگای بەعلەبەک ئاوارەبوون و ڕوویان لە ناوچەکانی دیکەی لوبنان کردووە، بە تایبەتیش ئەو ناوچانەی کە دوورن لە بازنەی ھێرشەکانەوە.

ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، ھەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان و لە ئاکامدا، 492 کەس کوژراون و ھەزار و 645ی دیکەش برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.