Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:28

کۆمیسیۆن: ئەمشەو بانگەشەی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەست پێدەکات

100%


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی دەستپێکی بانگەشەی ھەڵبژاردنی بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دیارییکرد.

بەپێی بڕیاڕێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بانگەشەکە ماوەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت و، ھەڵمەتەکە لە 25ی ئەیلوول دەست پێدەکات تا 15ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. بەم پێیەش کاتژمێر 12:01 خولەکی ئەمشەو، بانگەشە دەست پێدەکات.

کۆمیسیۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ژمارەیەک سکاڵا لەبارەی ھەڵمەتەکانی پێشوەختەی ھەڵبژاردن تۆمارکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە کە تا ئێستا چوار تاقیکردنەوە ئەنجامدراون و، کۆمیسیۆن لە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان سەرکەوتوو بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ھەزار و 191 کەس خۆیان بەربژێر کردووە.

بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێن کە تیاییدا ھەزار و 191 کەس کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی 100 کورسیی پەرلەمانیی دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.