Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:58

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕيى سلێمانى كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/9/24  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له‌ ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه‌، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى پارێزگاى سلێمانی، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارييه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تيشك خرايه‌ سه‌ر پێداويستييه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه‌.

 نێچيرڤان بارزانى، باسى له‌ گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له‌ به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانيى هه‌ڵبژاردن له‌ سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌. 

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيريى خۆى بۆ كارگێڕيى پارێزگاكه، بڕيارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌يه‌ك له‌ داواكارييه‌كانيانی دا.

چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ كه‌رته‌ جياجیاكان له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به‌ كاروبارى پارێزگاكه‌وه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.