Erbil 20°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:25

ئەم دوو تۆمەتبارە لە هەولێر دەستگیركران.. بزانە چییان كردووە؟

100%

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڵسابوون لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپچاتەوە كچان فریو بدەن و هەڕەشەیان لێ بكەن.

ئەكاونتی سناپەكە بەناوی (خودایە زۆر شوکر یارب) بووە كە تۆمەتبارەكان هەڵسابوون لە ڕێگەی ئەو ئەکاونتەوە کچان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فریو بدەن.

هەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون و دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، بۆیە ڕادەستی دادگا کران.

پۆلیسی هەولێر داوای لە هاووڵاتییان كرد بەوپەڕی هۆشیارییەوە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنن، بۆ ئەوەی هەڵنەخەڵەتێندرێن و فێڵیان لێ نەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان هەڕەشەیەكدا دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی پۆلیس بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.