Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:29

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12 سەبارەت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین

100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردەوە و داوای لێ كردن فۆڕمەكانی زانكۆلاین لەو شوێنانە پڕ نەكەنەوە كە فەرمی نین.

وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاند: دەرچووانی پۆلی 12 بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لە هەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان ڕوو بدات.

راشیگەیاند: بۆ به‌رچاوڕوونی زیاترى ده‌رچووانی پۆلی 12‌ و ئاشنابوونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن، دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و هەروەها ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانتان.

هەروەها رایگەیاند: قوتابییان هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆ حکوومییەکانى کوردستان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشکەشکردن بە سیستمه‌ جیاوازه‌كان لە زانکۆلاین، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرینگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچووان به‌رله‌وه‌ی فۆرم پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كان بن وهەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.