Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:31

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی نەرویج دەکات

100%

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی نەرویج کرد کە پێکهاتبوو لە ئەسمۆند ئوکروست و مانی حوسەینی پەرلمانتارانی نەرویج لە پارتی کاری نەرویجی.

لە دیدارەکەدا شاندی پەرلەمانی نەرویج ئامانجی سەردانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو و باسیان لە ئەو ڕۆڵە کرد کە وڵاتەکەیان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەروەها کاروباری هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەکانی کوردستان و یارمەتیدانی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

شاندی میوان جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان گەلی نەرویج و گەلی کوردستان کردەوە و ڕاشیانگەیاند وڵاتەکەیان پشتیوانی لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی نەرویجی کرد کە لە شەڕی تیرۆریستاندا یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان داوە و ڕۆڵی بەرچاوی حکوومەتی نەرویجی لە یارمەتیدانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەڵگرتنەوەی مین لە کوردستان بەرز نرخاند.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری داهاتوو تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.