Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:24

لە لوبنانەوە 35 هاژه‌ك ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کران

100%


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە لوبنانەوە، 35 هاژه‌ك ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون و ھاوکات میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە بە ھۆی ھێرشەکەوە، پێنج ئیسرائیلی برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە لوبنانەوە، 25 هاژه‌ك ئاراستەی ناوچەکانی عمیعاد و سەفەد باکووری ئیسرائیل کراون.

باس لەوەش کراوە کە ھەر لە لوبنانەوە، 10هاژه‌ك ئاراستەی ناوچەی جەلیل کراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەگەڵ ئاراستەکردنی هاژه‌کەکان لە لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی عمیعاد، سەفەد و جەلیل لێدراون.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێزی بەرگریی ئیسرائیل، ڕێگرییان لە ژمارەیەک لە هاژه‌كەکان کردووە، ھەروەھا ژمارەیەک لە هاژه‌كەکانیش لە دەورووبەری ناوچەی عمیعاد کەوتوونەتە خوارەوە.

ھاوکات کەناڵی 13ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە یەکێک لەو هاژه‌كانەی کە لە لوبنانەوە ئاراستەکرابوون، لە ناوچەی جەلیل کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆیەوە پێنج ئیسرائیلی برینداربوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.