Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:24

وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت

100%

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردبینی لە لیستی کاندیده‌كان تەواو کردووە و له‌م دوو رۆژه‌دا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات.

ئەحمەد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  ڕایده‌گه‌ێنێت، وردبینی لە لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لەم دوو ڕۆژەدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆ دەبێتەوە، لیستی کۆتایی کاندیدان پەسەند دەکات و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات.

سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش ده‌كات، 11 کاندید لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخراونەتەوە و شوێنی بەشێکیان لەلایەن حزبەکانیانەوە بە کەسانی دیکە پڕ کراونەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.