Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:23

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان

100%

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراوە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی لوبنان فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە،80 ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی باشووری لوبنان.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ھەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی ڕۆژھەڵاتی لوبنان.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە تا ئێستا زیانی ھێرشەکان نەزاندراوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکانی ئامبوڵانس ڕەوانەی ئەو ناوچانە کراون کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، کراونەتە ئامانج.

لە دوای ئەو زنجیرە تەقینەوانەی کە لە ڕۆژانی 17 و18ی ئەم مانگە لەسەر ئامێرەکانی "پەیجەر" و ئایکۆم" لە لوبنان ڕوویاندا و بەھۆیانەوە 37 کەس کوژران و زیاتر لە سێ ھەزار و 250ی دیکەش برینداربوون، گرژییەکانی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل زیاتر بووە.

ڕۆژی 20ی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردە سەر ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت و لە ئاکامدا،45 کەس کوژراون و 68ی دیکەش برینداربوون.

ھاوکات یەکێک لەو کەسانەی کە کوژراون، فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵڵایە بە ناوی ئیبراھیم عەقیل.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.