Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:51

54 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی نه‌مر دامه‌زرا

کوردستان TV
100%

له‌ 21ى ئه‌یلولى 1970 له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا به‌ئاماده‌بوونى  مه‌لا مسته‌فا بارزانى نه‌مر یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان گرێدرا، ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى مامۆستایانى ئاینى بوو له‌ گه‌لاڵه‌ به‌رێوه‌چوو،  كه‌ ئه‌و كات یه‌كێك بووه‌ له‌ بنكه‌ گرنگه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلول.

دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى كورد بوو بۆ ئه‌وه‌ى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ كوردستاندا جێگیرببێت، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ى دامه‌زراندنى رێكخراوو سه‌ندیكاى جه‌ماوه‌رى و پیشه‌یییه‌وه‌.

 شیاوى باسه‌ پاش ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ڕژێمى له‌ناوچووى به‌عس رێگه‌یان نه‌دا له‌ كوردستاندا یه‌كێتییه‌كى سه‌ربه‌خۆ بۆ زانایانى ئاینى ئیسلامی هه‌بێت، بارزانى نه‌مر په‌یڕه‌و پرۆگرامى یه‌كێتییه‌كه‌ى  په‌سه‌ند كردو رێگه‌ى كاركردنى پێدان.

 یه‌كێتى  زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌یه‌كه‌م ساڵى ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه‌ له‌ ته‌واوى ناوچه‌و   شاره‌كانى كوردستان لقى هه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شارى به‌غداش، شیاوى باسه‌   مامۆستا مه‌لا عه‌لى مه‌لا عه‌بدوڵڵا به‌یه‌كه‌مین سكرتێرى   یه‌كێتى زانایانی ئایینى ئیسلامی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.