Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:07

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بەردی بناغەی دووسایدی شێخان- لالش دادەنێت

100%


ئه‌مڕۆ شەممە 21ی9ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەردی بناغەی دوو سایدی ڕێگەی شێخان- لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنێت.

لە چوارچێوەی بایەخدانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتە خزمەتگوزارییەکان، لە نێویشیاندا ڕێگەوبان، ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دوو سایدی شێخان- لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنێت، بە تەواو بوون و کەوتنە کاری ئەو ڕێگایە ئاسانکاری بۆ خەڵکی ئەو سنوورە دەکرێت و ڕووداوی هاتوچۆش کەم دەبێتەوە.

ڕێگەوبان کۆڵەکە سەرەکییەکانی پڕۆژەکانە و هەمیشە  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختی لەسەر گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.