Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:49

بڕیار لەسەر گواستنەوەی قوتابییان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ زانكۆكاكانی عێراق درا

100%

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رەزامەندی نیشان دا سەرجەم ئەو قوتابییانەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە ئێستا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن، دەتوانن بگەڕێنەوە شارەكانی خۆیان و لەوێ درێژە بە خوێندن بدەن.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵای عێراقمان وەرگرت بەگواستنەوەی سەرجەم قوتابییانی کەرکووک و دووز و خانەقین و سنووری مووسڵ ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن بگوازرێنەوە بۆ زانکۆکانی شارەکانی خۆیان.

راشیگەیاند: سەرجەم ئەو قوتابییانە بەدەردەكرێن (استپناء) دەکرێن لەو رێنمایانەی کە پێشتر رێگر بوون لە گواستنەوەیان و دەتوانن دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.

بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دوێنێ پێنجشەممە واژۆی لەسەر كراوە و بۆ رۆژانی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و قوتابییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی گواستنەوەی زانكۆكانیان بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.