Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:32

پەیامێكی سەرەخۆشی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری ئاشووری (ئیوان ئاغاسی) بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند كە هونەرمەند خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه‌ و به‌ كار و به‌رهه‌مه جوانه‌‌كانى هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند "بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ و ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو (ئیوان ئاغاسی) كه‌ له‌ ئه‌مه‌ريكا كۆچى دوايى كرد، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى گوێگران و هه‌وادارانى ببه‌خشێت".

سەرۆكی هەرێم هەروەها رایگەیاند "هونه‌رمه‌ند ئیوان ئاغاسی خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه‌ و به‌ كار و به‌رهه‌مه جوانه‌‌كانى، هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌".

وێنە: هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئیوان ئاغاسی:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.