Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:46

لە هەولێر گەورەترین كارگەی دروستكردنی مۆبایل دەستی بەكار كرد

100%

لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی مۆبایل لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە بەرھەمھێنان و دروستكردنی مۆبایلی زیرەك کرد.

د. محەمـەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان كارگەكەی بەسەركردەوە كە کارگەی (ئینفینیکس)ـە تایبەت بە دروستکردنی مـۆبایلی زیرەك.

کارگەکە بە یەکەم کارگەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، تێیدا بـە ھاوکاری شارەزایانی چینی لە بواری تەکنەلۆژیا مانگانە 30,000 مۆبایل بەرھەم دەهێنرێت.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: کارگەکە دەیان ھەلی کاری ڕەخساندووە کە 97% دەستی کاری ناوخۆیین كە بەشێکیان کوردانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعشن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.