Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:49

سبەی لە هەولێر و قوشتەپە چەكی پارە بەسەر جوتیاران دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

هەردوو سایلۆی هەولێر و قوشتەپە ئاگاداری ئەو جوتیارانەیان كردەوە كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكان كردووە، سبەی پێنجشەممە روو لە هەمان سایلۆ بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی گەنمەكانیان.

سایلۆی هەولێر لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاند: جوتياران ئاگادار دەکەینەوە سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 2024/9/19 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێ دەکات لە زنجیرە (745) تاکو زنجیرە (950) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە.

راشیگەیاند: لە سایلۆی قوشتەپەش بەهەمانشێوە سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 2024/9/19 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێ دەکات لە زنجیرە (24) تاکو زنجیره (200) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە و هەر لە سايلۆی قوشتەپەش چەکی پارەكان وەردەگرن.

هەروەها رایگەیاند: لە هەردوو سایلۆكەدا لە کاتژمێر 9 بەیانی تاکو 2 دوای نیوەرۆ چەکی پارەكان دابەش دەکرێت، دواتریش جوتیاران لە بانکی بەحرکە پارەکانیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەش دا: ⁠ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامە (وەکالە)ی هەبێت كە پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتیشی کردبێت، ئەوا دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.

جەختیشی كردەوە كە ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدا هاتووە، ئەو جوتیارانە لێی سودمەند دەبن کە تاوەکو 27/6/2024 گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.