Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:05

حکوومەتی عێراق یارمەتی تەندروستی گەیاندە بریندارانی تەقینەوەکانی لوبنان

کوردستان TV
100%


یارمەتی تەندروستی و تیمی پزیشکی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ئەو تەقیینەوانەی کە دوێنێ سێشەممە لە ڕیگای ئامیری پەیوەندیکرن لە لوبنان ڕوویاندا، گەیشتنە بەیروت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەیف بەدر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی یارمەتییە تەندروستی و تیمی پزیشکی عێراق بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ئەو تەقیینەوانەی کە دوێنێ سێشەممە لە ڕیگای ئامیری پەیوەندیکرن لە لوبنان ڕوویاندا، گەیشتوونەتە بەیروت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی داوای کرد کە تیمی پزیشکی و فریاگوزاری ڕەوانەی لوبنان بکرێت، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی بریندارانی تەقینەوەکانی لوبنان.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە محەمەد شیاع سوودانی، داوای کردووە کە یارمەتی تەندروستی و تیمێکی پزیشکی رەوانەی لوبنان بکرێت، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی بریندارانی تەقینەوەکانی لوبنان.

ڕاشیگەیاندبوو: حکوومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ پێشھاتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی لوبنان دەکات، بە تایبەتیش ھێرشە ئەلیکترۆنییەکەی زایۆنی کە کوژراون و برینداربوونی زۆری خەڵکی مەدەنی لێکەوتەوە.

باسی لەوەش کردبوو: بەردەوامی دەستدرێژییەکانی زایۆنی داگیرکار بۆسەر غەززە، ھەڕەشەکانی بۆ ئەنجامدانی ھێرشی فراوان بۆ سەر لوبنان، پێویستی بە دەستوەردانێکی بەپەلەی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ ئەوەی رێگریی بکرێت، لەوەی دۆخی ناوچەکە بەرەو فراوانبوونی بازنەی شەڕ نەڕوات.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندبوو: چەندین مانگە خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا و باشووری لوبنان دەکرێنە ئامانج کە ئەوەش کارەساتی لێکەوتووەتەوە.

دوێنێ سێشەممە، بەھەزار ئامێری پەیوەندیکردنی بێ تەل کە بە "پەیجەر" ناسراوە لە دەستی ئەندامانی حزبوڵڵا لە سەرانسەری لوبناندا، تەقینەوە.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، نۆ کەس کوژراون و دوو ھەزار و 800 دیکەش برینداربوون کە دوو ھەزاریان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.