Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:12

پارێزگاى هەولێر بۆ لایەنەکان: دروستکردنی قەرەباڵغی و بێزارکردنی هاووڵاتییان بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل ڕێگەپێدراو نییە

کوردستان TV
100%


لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر ڕایدەگەیەنێت، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشم  و لۆگۆ بوونەتنە هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزارى هاووڵاتییان. هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.

لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکیەکانى شار و شوێنە گشتیەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشم  و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر، جگە لە دروستکردنى قەرەبالغیەکى زۆر و ئاسته‌نگى هاتووچۆ، بوونەتنە هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزارى هاووڵاتییان.

 لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت، ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاکوو دەرکردنى بڕیاریى پێویست لە بارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە ڕێگە پێدراو نییە، ( پۆلیسى هاتووچۆ، ئاسایش، پۆلیس ) دەستکراوە کراون بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە بکات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.