Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:28

لە لوبنان دەیان كەس بەهۆی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە باشووری لوبنان دەیان كەس بەهۆی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنەوە بریندار بوون، دەنگۆ هەیە كە تەقینەكان بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنی ئیسڕائیل ئەنجامدراون و ئەندامانی حزبوڵا كراونەتە ئامانج.

بەگوێرەی ئاژانسی (فڕانس پرێنس) تەقینەكان لە چەندین ئامێری پەیوەندیكردنی تایبەت كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە دەیان كەس بریندار بوون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش دا كە تەقینی ئامێرەكان بەهۆی هێرشی ئیسڕائیل بووە و بەتایبەت ئەندام و لایەنگرانی حزبوڵا كراونەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تەقینەكان لە ئامێری تایبەتی ناردنی پەیام و نامە بۆ پەیوەندیكردن كەوتوونەتەوە كە پێی دەگوترێت(pagers)  كە تا ئێستاش بەشێوەیەكی بەربڵاو لە لوبنان بەكاردەهێنرێن.

لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە ئاگادارییەكی بەپەلەدا داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان كرد ئامێرەكانی پەیجەر بەكارنەهێنن و هەروەها بۆ شوێنێكی دوور فڕێی بدەن.

جەختیشی كردەوە كە بەهۆی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، دەیان بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، داواشی لە هاووڵاتییان كرد بەپەلە روو لە نەخۆشخانەكان بكەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ بریندارەكان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.