Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:01

میلان: ئیسماعیل بن ناسر بۆ ماوەی 4 مانگ لە یارییەکان داده‌بڕێت

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی دوورکەوتنەوەی ئیسماعیل بن ناسر كه‌ یه‌كێكه‌ لە یاریزانە دیارەکانی یانه‌كه‌ بۆ ماوەی 4 مانگ لە یارییەکان ڕاگەیاند.
میلان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە، کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ لە فینلەندا نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل بن ناسر ماسولکەی قاچی ڕاستی بۆ کراوە.
لە بەیاننامەکەی ڕۆسۆنێریدا ئاماژەی بەوەشکراوه‌، "نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر لاسی لیمپایننەوە ئەنجامدراوە و پێشبینی دەکرێت ماوەی چاکبوونەوەکە نزیکەی 4 مانگ بخایەنێت
ئیسماعیل بن ناسەر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکاتی بەشداریکردنی لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی جەزائیر تووشی پچرانی پلە سێی قاچی بووبوو
بڕیارە ئەستێرە جەزائیرییەکە لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی 2025 بگەڕێتەوە یاریگاکان و به‌شداری له‌ یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی بكاته‌وه‌
 ئیسماعیل بن ناسەر گرێبەستی لەگەڵ یانەی میلان هەیە تا هاوینی 2027.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.