Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:09

ده‌ست به‌یارییه‌كانی چامپیۆنس لیگ ده‌كرێت و خشته‌ی گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی9ی2024، له‌ یاریگا جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا ،ركابه‌رییه‌كانی گه‌ری یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ست پێده‌كات و كه‌ به‌ شێوازه‌ نوێیه‌كه‌ی و به‌به‌شداری 36 یانه‌ هه‌نگاوه‌كانی ده‌كه‌وێته‌ ڕێ و خشته‌ی گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
 
له‌گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، كاتژمێر7:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر دوو یاری به‌رێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی میوانداری یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆله‌ندی ده‌كات،  یاری دووه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی یۆنگ بۆیزی سویسری و ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگلیزیه‌.

هه‌ر  له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، كاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر  ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو رووبه‌رووی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه‌، بایرن میونشنیش میوانداری یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌ب ده‌كات

له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ‌گه‌ری یه‌كه‌می دا، كاتژمێر10ی شه‌و له‌سه‌ر یاریگای سانسیرۆ له‌ ئیتاڵیا ، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان پێشوازی له‌ یانه‌ی لێڤه‌رپۆل ده‌كات ، هه‌ردوو یانه‌ به‌ دوو راهێنه‌ری تازه‌و كۆمه‌ڵێك یاریزانی نوێ رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌و هه‌وڵی بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌ ده‌ده‌ن . 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.