دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە بۆمبارانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە مەخموور، کەسێک کوژراو و دوانی دیکەش بریندار بوون.
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، دووشەممە 16ی 9ی 2024، کاتژمێر 9:45 خولەکی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆمبارانی بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کرد و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو و دوانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.