Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:18

ئەم تۆمەتبارە بەهۆی هەڕەشەكردن لە ئافرەتێك لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد، کەوا هەڕەشەی لە ئافرەتێک کردبوو بە بیانووی ئەوەی ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا بڕە پارەیەکی زۆری پێ نەدات، ئەوا وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: بە هۆی هەوڵ و کۆششی بەردەوامی هێزەکانی پۆلیس، توانیمان بە زووترین کات تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر بکەین، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.

بڵاویشی كردەوە: دادخواز کە خەڵکی کوردستانە و دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بەڵام بەهۆی متمانە بە هێزەکانی پۆلیسی هەولێر، سکاڵای لای ئێمە لەسەر تۆمەتبار تۆمار کرد.

پۆلیسی هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان كرد تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بە هۆشیاری بەکار بهێنن، تاکو نەکەونە ژێر کاریگەریی کەسانێک بۆ مەبەستی ماددی هەڕەشەیان لێ بکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.