Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:23

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: تا ئێستا وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەكراوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوە دا كە تا ئێستا وادەیەكیان بۆ دەستپێكردنی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكردووە.

كۆمیسیۆن لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە دوای پەسندكردنی لیستەكانی پاڵێوراوان لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمیسیارانەوە، ئەو وادەیە رادەگەیەنرێت بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن تایبەت بەو حزب و هاوپەیمانییە سیاسی و پاڵێوراوانەی بەشدارن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە تا ئێستا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە دیاریكردنی وادەیەك بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیاری كۆتایی نەداوە، بەڵكو دیاریكردنی وادەكە پەیوەستە بە پەسندكردنی لیستەكان لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمیسیارانەوە.

پێشتر وا پێشبینی كرابوو لە رۆژانی 15 یان 16ی ئەم مانگە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ بكات.

بەگوێرەی مەڕسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 20ی 10ی 2024 بە سەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.