Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:24

دوای سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان.. سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە نەجەف

کوردستان TV
100%

دوای سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك كۆماری ئێران و شاندی یاوەری گەیشتنە فڕۆكەخانەی نەجەف.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران و شاندێكی باڵای یاوەری گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

دوای سەردانەكەی بۆ شاری هەولێر، سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی شاری سلێمانی كرد، دواتریش لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بەرەو شاری نەجەف بەڕێكەوت و كەمێك پێش ئێستا گەیشتە فڕۆكەخانەی ئەو پارێزگایە.

مەسعوود پزیشكیان لە دوێنێ چوارشەممەوە بە سەردانێكی فەرمی لە عێراقە، لەو سەردانەدا كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا، دواتریش هەردوو حكوومەتی ئێران و عێراق 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان لە بوارەكانی ئەمنی و بازرگانی و ئابووری و هەماهەنگی و بوارەكانی دیكە واژۆ كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.