Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:34

سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆككۆماری ئێران بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2024 لە شاری هەولێر ، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە  مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.